كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

تەندروستیی كەركووك: حاڵەتی تووشبوو بە كەڕووی ڕەش لە شارەكە تۆمار نەكراوە

گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ڕای گەیاند لە شاری كەركووك هیچ تووشبوویەكی كەڕووی ڕەش لای ئێمە تۆمار نەكراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/6/2021، سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "هیچ توشبوویەكی نەخۆشیی كەڕووی ڕەش لای ئێمە بە فەرمی تۆمار نەكراوە".

گوتیشی: "چوار هاووڵاتی سەردانی کلینیکە تایبەتەكانیان كردووە لە كەركووك، كە ئەوان نیشانەی نەخۆشییەكەیان هەیە، بەڵام ئەو پزیشكانەش زۆر گرنگییان بە بابەتەكە نەداوە و گوتوویانە گومانمان لێیەتی، چونكە پزیشكانی پسپۆڕ ئاماژە بەوە دەدەن كە ئەو نەخۆشییە زووتریش هەر هەبووە و لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤیش بڵاو نابێتەوە، هەروەها چارەسەریشی هەیە".

سامان یابە گوتیشی: "حاڵەتەكە هەیە، بەڵام ئێمە هیچ ئامێرێكمان نییە تاكوو پشكنین بكەین كە ئەو كەسە تووشی ئەو جۆرە نەخۆشییە بووە یاخود نا، وەك گوتم لای ئێمە هیچ تووشبویەك بە كەڕووی ڕەش تۆمار نەكراوە".