دهۆک.. ئەمساڵ بنکەی رۆڤیا گەنمی جووتیاران وەرناگرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دهۆک.. ئەمساڵ بنکەی رۆڤیا گەنمی جووتیاران وەرناگرێ

ئەمساڵ بەرهەمی دەغڵودانی جووتیاران بەهۆی کەمیی باران وەک پێویست نییە، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بازرگانیی دەغڵودان لە پارێزگای دهۆکیش دەڵێ، ئەمساڵ بنکەی رۆڤیا گەنمی جووتیاران وەرناگرێ.

نازم مه‌حمه‌د عه‌لى، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بازرگانیی دەغڵودان لە پارێزگای دهۆک به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای دهۆک، بەرهەمی گەنمی جووتیاران تەنیا لە سایلۆکان وەردەگیرێ و لە بنکەکان وەرناگیرێ“.

گوتیشی: ”سایلۆکانی شێخان و زاخۆ و فایدە گەنمی ئەمساڵی جووتیاران وەردەگرن، ساڵانی رابردوو بنکەی رۆڤیا گەنمی لە جووتیاران وەردەگرت، بەڵام بۆ ئەمساڵ بڕیار دراوە وەرنەگرێ، بۆیە پێویستە جووتیارەکان گەنمی خۆیان ببەنە سایلۆکان“.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای بازرگانیی دەغڵودان لە پارێزگای دهۆک زیاتر روونی کردەوە: "لە پارێزگای دهۆک تەوای ئامادەکارییەکان بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کراوە، جووتیارەکانیش گەنمی خۆیان هێناوە و لە نۆرە دایانناوە، بەڵام تا ئێستا پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان دەستی پێنەکردووە“

ئاشکراشی کرد: "هێشتا ناوی پەسەندکراوی ئەو جووتیارانە بۆ ئێمە نەهاتووە، کە گەنمەکەیان لێ وەردەگیرێ، هەروەها تا ئێستا دیار نییە لە دهۆک چەند گەنم وەردەگیرێ“.