كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پاڵاوگەیەکی گەورە لە تاران ئاگری گرت

میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە پاڵاوگەی گەورەی "توندگوویان" لە باشووری تاران ئاگری گرتووە و هاوکات چەند تەقینەوەیەکی بەهێزیش تێیدا ڕووی داوە.

لەمبارەوە مەجید نەزەری بەڕێوەبەری ناوەندی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی پۆلیسی پێشگیریی تاران ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی توندگوویان لە تاران دووکەڵێکی فراوان ئاسمانی باشووری تارانی داگرتووە.

هەر لەمبارەوە ئەمڕۆ بەیانی چەند سەرچاوەیەکی دیکە بڵاویان کردووەتەوە کە هاوکات لەگەڵ ئاگرگرتنی ئەو پاڵاوگەیە، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لەناو پاڵاوگەی توندگوویان بیستراوە، بەڵام ڕاگەیاندنی پاڵاوگەی نەوتی تاران ئاشکرای کردووە کە ئەو دەنگانە بەهۆی بەربوونەوەی پلێتی سەر مەخزەن و کۆگاکان بووە کە پاش سووتان داکەوتوون و پێوەندییان بە تەقینەوەی دیکەوە نەبووە.

لەمبارەوە ماڵپەڕی (تسنیم) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە بەهۆی ئەو ئاگرکەوتنەوەوە کە چەندین کۆگای گرتووەتەوە، هەموو چالاکییەکانی پاڵاوگەی توندگوویان وەستاوە.

هەتا ئێستا هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوە ڕانەگەیندراوە و وردەکاریی زیاتر لەو بارەوە بڵاو نەکراوەتەوە.