كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان هاووڵاتییان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان هاووڵاتییان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، له‌ ئاگادارییه‌كدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، پله‌ى گه‌رمى دوو تا سێ پله‌ى سیلیزى به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3/6/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه‌ تێیدا هاتووه‌: "سبەى هه‌ینى پلەى گەرما بە نزیکەى دوو تا سێ پلەى سیلیزى بەرز دەبێتەوە، بەرزترین پلەى گەرما لە سەنتەرى پارێزگاکان بە دوو تا سێ پلە بەرز دەبێتەوە، ئەم بەرزبوونەوەیە تا ڕۆژى شەممە دەبێت، لە ڕۆژى یەکشەممەوه‌ دووبارە چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، كه‌ بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو بۆ سەنتەرى پارێزگاکان، بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر لە 39 یان 40 پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە
سلێمانى لە 37 یان 38 پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە
دهۆک لە 36 یان 37 پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە
که‌رکووک لە 41 یان 42 پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە
هەڵەبجە لە 39 یان 40 پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە