وەزارەتی تەندروستی: ٦٠ ھەزار ژەمە ڤاكسینی دیكە دەگاتە ھەرێمی كوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی تەندروستی: ٦٠ ھەزار ژەمە ڤاكسینی دیكە دەگاتە ھەرێمی كوردستان

 گوتەبێژی وەزارتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند بڕیارە ٥٠٠ ھەزار ژەمە ڤاكسینی دژە کۆرۆنا بگاتە عێراق لەو بڕەش٦٠ ھەزار ژەمی بۆ ھەرێمی كوردستان دەبێت.

 ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ی٦ی٢٠٢١ بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بڕیارە سبەی ٥٠٠ هەزار ژەمە ڤاكسینی دژە کۆرۆنا بگاتە عێراق و لەو بڕەش٦٠ ھەزاری ژەمی بۆ ھەرێمی كوردستان دەبێت".

لەبارەی جۆری ڤاكسینەكەوە ڕای گەیاند ئەو ڤاكسینە لە جۆری سینۆفارمی چینییە.

 ئاسۆ حەوێزی گوتیشی: "تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان ١٧٥ ھەزار كەس بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆناو ناوی تۆماركردووە و لەو ژمارەیەش ١١٠ ھەزار كەسیان ڤاكسینەکەیان لێ دراوە".