نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرز بووەوە و گەیشتە سەرووی 71 دۆلار.

لە مامەڵەکانی بازاڕی نەوت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-6-2021، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 71 دۆلار و 75 سەنت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرووی 71 دۆلار یەکەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە لە رۆژی 8ـی مانگی ئاداری رابردووەوە.

بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا، کە هەموو چالاکی و مامەڵە بازرگانییەکانی جیهانی راگرت، نرخی نەوت گەیشتە 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە کەمترین ئاستە لە نزیکەی 30 ساڵی رابردوو.

پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی 2019 لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا و تا ئێستا 172 ملیۆن و 474 هەزار و 695 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی بوون و لەو ژمارەیەشدا، سێ ملیۆن و 711 هەزار و 558 کەس گیانیان لەدەست داوە.