ترەمپ وادەیەک بۆ گەڕانەوە بۆ سەر کورسیی سەرۆکایەتی دیاری دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ترەمپ وادەیەک بۆ گەڕانەوە بۆ سەر کورسیی سەرۆکایەتی دیاری دەکات

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا وادەیەک بۆ گەڕانەوە بۆ سەر کورسیی سەرۆکایەتی، دیاری دەکات.

دۆناڵد ترەمپ (لەدایکبووی 1946)، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2016 سەرکەوتنی بەدەست هێنا و لە رۆژی 21-1-2017 تا رۆژی 20-1-2021 سەرۆکی ژمارە 45ـی ئەمریکا بوو.

ماگی هابرمان، رۆژنامەنووسی رۆژنامەی (نیویۆرک) لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە: دۆناڵد ترەمپ بەو کەسانەی پەیوەندیی لەگەڵیان هەیە، گوتووە، ”لەو باوەڕەدام مانگی 8ـی ئەمساڵ دەگەڕێمەوە سەر کورسیی سەرۆکایەتیی ئەمریکا“.

ترەمپ لە هەڵبژاردنی مانگی 11ـی 2020 نەیتوانی سەرکەوتن بەسەر جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان بەدەست بهێنێت، هەرچەندە جۆ بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا دەست بەکاریش بووە، بەڵام هێشتا ترەمپ ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی پەسەند نەکردووە و پێی وایە ستەمی لێکراوە.