قەڵادزێ.. دوو ڕووداوی هاتوچۆ قوربانیی لێکەوتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

قەڵادزێ.. دوو ڕووداوی هاتوچۆ قوربانیی لێکەوتەوە

پۆلیسی هاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند لە ئەنجامی دوو رووداوی هاتوچۆ لە سنووری قەڵادزێ دوو کەس زامدار بوون.

عەلی عەبدوڵڵا، گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی راپەرین، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمرۆ رووداوێکی ھاتوچۆ لەسەر شەقامی سەرەکی هەنارۆک - هەڵشۆ لە سنووری پشدەر روویدا و لە ئەنجامدا کەسێک زامدار بوو، ھەروەھا زیان بەر شەقامەکە کەوت بەشێوەیەک کە بووە ھۆی شکاندنی (٢٤) دار و برینەوەی ستوونێکی کارەبایی لەسەر شەقامەکە".

راشیگەیاند: "رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بوو کە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆڵی لە دەست داوە و خـۆی کێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێل لـە جـۆری بارھەڵگر و تایبەت و کە جگە لە زامداربوونی شۆفێری بارهەڵگرەکە زیانێکی زۆری داراییشی لێکەوتەوە".

گوتیشی: "ھاوکات رووداوێکی دیکەی ھاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان ماتۆڕسیکلێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی نیسان سەنیدا روویدا و لە ئەنجامی ڕووداوەکە شۆفێری ماتۆڕسیکلەکە زامدار بوو".