سەرۆکی نوێی ئیسرائیل هەڵبژێردرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆکی نوێی ئیسرائیل هەڵبژێردرا

پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێست) سەرۆکێکی نوێی بۆ وڵاتەکەی هەڵبژارد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2-6-2021، کنێست بە دەنگی 87 ئەندام لە کۆی 120 ئەندام، ئیسحاق هێرزۆگی وەک سەرۆکی نوێی وڵات، هەڵبژارد.

ئیسحاق هێرزۆگ لە شوێنی رەئوڤین ریڤلین، کە لە ساڵی 2014ـەوە سەرۆک بوو، دەبێتە سەرۆکی نوێی ئیسرائیل.

ئیسحاق هێرزۆگ، کە کوڕی حاییم هێرزۆگی شەشەمین سەرۆکی ئیسرائیلە (1983-1993)، باوەڕی بە دروستکردنی دوو دەوڵەت لە ناوچەکە بۆ ئیسرائیل و فەلەستینییەکان هەیە.

سەرۆکی نوێی ئیسرائیل لە ساڵی 1960 لە باوکێکی لەدایکبووی ئیرلەندا و دایکێکی لەدایکبووی میسر، لە تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل لەدایک بووە.