وەزارەتی نەوت داهاتی نەوتی مانگی رابردووی عێراق ئاشکرا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی نەوت داهاتی نەوتی مانگی رابردووی عێراق ئاشکرا دەکات

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی رابردووی وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات.

وەزارەتەکە لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە: نرخی یەک بەرمیل نەوتی هەناردەکراو بە تێکڕا لە مانگی رابردوو (مانگی 5ـی 2021)، 65 دۆلار و 46 سەنت بووە.

لە راپۆرتەکەدا، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، کە لەو مانگەدا رۆژانە دوو ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل لە کێڵگە نەوتییەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق و 99 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەش، لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک هەناردەی دەرەوەی کراوە.

لەو مانگەدا، بە کۆی گشتی بڕی 89 ملیۆن و 881 هەزار و 268 بەرمیل نەوت لە رێی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، کە سەر بە وەزارەتی نەوتە، هەناردەی دەرەوە کردووە.

بەهای کۆی گشتیی هەناردەکراوی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا  پێنج ملیار و 880 ملیۆن دۆلار بوو.