كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. کەشتییەکی جەنگیی ئێرانی ئاگری گرت و تێک شکا

کەشتییەکی جەنگیی ئێرانی لە کەنداوی عەرەبی ئاگری گرت و تێک شکا.

سەربەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 2-6-2021، سوپای ئێرانی رایگەیاند: کەشتییەکی جەنگیی وڵاتەکەی لە بەندەری جاسک لە کەنداوی عەرەبی ئاگری گرتووە.

بەپێی دوایین زانیاری، بەهۆی کۆنترۆڵنەکردنی ئاگرەکە، کەشتییەکە، کە ناوی (خارک) بوو، بە تەواوی سووتاوە و نغرۆ بووە.

کەشتیی خارک، کە بۆ پاڵپشتیی لۆجیستیی سوپای ئێران بەکار دەهێنرا، ئێران لە ساڵی 1977 لەبەریتانیای کڕی و لە ساڵی 1984 وەری گرتبوو.