كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان، ڕای گه‌یاند كه دوو زه‌ویله‌رزه هه‌ردوو پارێزگای دهۆك و دیاله گرتووه‌ته‌وه.
له ڕاپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستاندا، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/6/2021 بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 1:14:22 به كاتی ناوخۆ، له سنووری قه‌سری شرینی 11 كیلۆمه‌تر باكووری رۆژهه‌ڵاتی خانه‌قین زه‌ویله‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.1 پله‌ی ڕێخته رووی داوه.
ئاشكراشی كردووه، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه به هێزی 3 پله‌ی ڕێخته‌ر، له سنووری نێوان توركیا و پارێزگای دهۆك ڕووی داوه.