ئیسرائیل بنکەیەکی چاودێریی رژێمی سووریا وێران دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئیسرائیل بنکەیەکی چاودێریی رژێمی سووریا وێران دەکات

سوپای ئیسرائیل بنکەیەکی چاودێریی سەربازیی رژێمی سووریا لە ناوچە جۆڵان، وێران دەکات.

ئەفیغای ئەدرعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە: شەوی دووشەممە 31-5-2021، بنکەیەکی چاودێریی سوپای رژێمی سووریایان بۆردومان کردووە.

هەروەک ئەفیغای ئەدرعی رایگەیاندووە بنکەکە لە ناوچەیەکی جۆڵان دامەزرێندرا بوو و هێزە ئیسرائیلییەکان تەقاندوویانەتەوە.