هەرێمی کوردستان..تاکو ئێستا دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران نەکراوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەرێمی کوردستان..تاکو ئێستا دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران نەکراوە

بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان چەند زانیارییەک دەخاتە ڕوو.

نەوزاد شێخ کامیل، بەرێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "تاوەکو وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و ھەرێمی کوردستان کۆنەبنەوە و بڕی وەرگرتنی گەنم دیاری نەکەن ئێمە ناتوانین گەنمی جووتیاران وەربگرین، ئێستا ھیچ زانیارییەکمان نییە سەبارەت بە وەرگرتنی بڕی گەنمەکە، چونکە ئێمە داوامان کردووە ھاوشێوەی ساڵانی رابردوو نەبێت، بەڵکو برێکی زیاتر گەنم لە جووتیاران وەربگیرێت".

راشیگەیاند: "راستە کە ئەمساڵ لە ھەندێک ناوچەی ھەرێمی کوردستان وشکەساڵی بووە، بەڵام گەنم زۆرە و بڕەکە کەمی نەکردووە، ساڵی رابردووش (٣٩٠) ھەزار تەن گەرم وەرگیرا لە کاتێکدا ئێمە یەک ملیێۆن تەن گەنممان ھەبوو، ئێمە داوامان کردووە بۆ ئەمساڵ بڕی (٦٤٠) ھەزار تەن گەنم لە جووتیاران وەربگیرێت".