ئەم خواردنە دەرمانە بۆ برینی گەدە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەم خواردنە دەرمانە بۆ برینی گەدە

 

پسپۆڕان و شارەزایانی بواری خۆراک، دوای لێکۆڵینەوە لەسەر بیبەری سووری تیژ بۆیان دەرکەوت، ئەم رووەکە تیژە هەڵگری مادەیەکی بەسوودە بە ناوی (کیپسایسین).

پزیشکان سەبارەت بە ئەم بابەتە بۆ گۆڤاری تەندروستیی (سێو) روونیان کردەوە: "بیبەری سووری تیژ بەهۆی هەندێک مادە و تایبەتمەندیی سروشتییەوە بۆ گەدە تەندروستە و هەندێک جار برینی گەدە چارەسەر دەکات".

ئەم جۆرە بیبەرە دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان و هەندێک مادەی دیکە، کە راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر گەدە دروست دەکەن، هاوکات خواردنی بیبەری سووری تیژ لەگەڵ ژەمەکاندا، کاریگەریی هەیە لەسەر هەرسبوونی خێرای خۆراکەکان.