یەکەم کۆڕبەندی جیهانی بە شێوەی ئامادەبوون ساز دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

یەکەم کۆڕبەندی جیهانی بە شێوەی ئامادەبوون ساز دەکرێت

یەکەم کۆڕبەندی جیهانی بەشێوەی ئامادەبوونی ئەندامەکانی لە هۆڵێکدا، ساز دەکرێت.

بڕیارە رۆژی چوارشەممە 2-6-2021 (سبەی) کۆڕبەندی ئابووریی پێترسبۆرگ لە رووسیا ساز بکرێت.

بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا، هەموو چالاکی و کۆڕ و کۆبوونەوە جیهانییەکان راگیران و بەشێکیان لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، ساز کران.

ئەو کۆڕبەندەی بڕیارە لە شاری سانت پێترسبۆرگ ساز بکرێت، یەکەم چالاکیی جیهانییە، کە بەشێوەی ئامادەبوون ساز بکرێت.

کۆڕبەندەکە لەژێر ناوی (جارێکی دیکە پێکەوە.. واقعێکی نوێی ئابووری) بە ئامادەبوونی بڕیاربەدەستانی ئابووری و سیاسیی جیهان ساز دەکرێت و چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.

پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی 2019 لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا و تا ئێستا 171 ملیۆن و 547 هەزار و 852 کەس تووشی بوون و لەو ژمارەیەشدا، سێ ملیۆن و 570 هەزار و 722 کەس گیانیان لەدەست داوە.

سەرهەڵدانی پەتاکە بووە هۆی دروستبوونی قەیرانێکی ئابووریی جیهانی و بەهۆیەوە هەموو چالاکییە ئابووری و سیاسییەکانی جیهان وەستێنران.