نرخی نەوت لە 70 دۆلار نزیک دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نرخی نەوت لە 70 دۆلار نزیک دەبێتەوە

نرخی نەوتی خاو بەرز دەبێتەوە و لە 70 دۆلار نزیک دەبێتەوە.

لە مامەڵەکانی بازاڕی نەوت، ئەمڕۆ سێشەممە 1-6-2021، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ گرێبەستەکانی نەوتی مانگی ئاب (مانگی 8ـی ئەمساڵ)، گەیشتە 69 دۆلار و 88 سەنت.

بڕیارە ئەمڕۆ رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و وڵاتانی هەناردەکاری نەوت لە دەرەوەی ئۆپیک، کە بە ئۆپیک پڵەس ناسراوە، بۆ تاوتوێکردنی نرخی نەوت و بڕی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن، کۆ ببنەوە.