حاجیاوا.. ھەڵمەتێکی نەمام چاندن بەڕێوەچوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

حاجیاوا.. ھەڵمەتێکی نەمام چاندن بەڕێوەچوو

لە ناحیەی حاجیاوای سنووری ئیدارەی راپەرین ھەڵمەتێکی نەمام چاندن بەڕێوەچوو.

ئەمیر حەسەن، ژینگەپارێز و بەشداربووی هەڵمەتەکە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەم ھەڵمەتی نەمام چاندنە شەشەمین ھەڵمەتە کە لە ناحیەکەمان ئەنجام دەدرێت بۆ ئەو کەسانەی کە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە کۆچی دواییان کردووە، بەشێوەیەک هێندەی تەمەنی ھەر کۆچکردوویێک نەمام دەچێندرێت و هاووڵاتیان بە گشتی و ژینگەپارێزان بەتایبەت لەم ھەڵمەتەدا بەشداری دەکەن و تا ئێستاش زیاتر لە (٢٠٠) نەماممان چاندووە".

گوتیشی: "ئێستا ھەڵمەتەکە وەکو نەریتێکی لێھاتووە و ئەو کچ و کوڕانەی ھاوسەرگیریش دەکەن یاخود ئەوانەی یادی لە دایکبوونیانە نەمام دەچێنن".