پۆلیسی راپەڕین سەبارەت بە ئەو کەسەی خۆی وەک پێغەمبەر ناساندبوو ڕوونکردنەوە دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پۆلیسی راپەڕین سەبارەت بە ئەو کەسەی خۆی وەک پێغەمبەر ناساندبوو ڕوونکردنەوە دەدات

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەرین رایدەگەیەنێت کە ئەو کەسی ئەمڕۆ لەنێو بازاڕی رانیە خۆی وەک پێغەمبەر ناساندووە و لەلایەن هاووڵاتیانەوە هێرشی کراوەتە سەر باری دەروونیی ناجێگیرە.

پۆلیسی راپەڕین لە روونکردنەوەکەدا ئاماژەی بە ئەوە داوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە گوایە ئێوارەی ئەمڕۆ کەسێک لەناو بازاڕی ڕانیە خۆی بە پێغەمبەر ناساندووە و لەلایەن هاووڵاتیان هێرشی کراوەتەسەر، بەڵام ئەو هاووڵاتیە باری دەروونیی ناجێگیرە و پاش ئەوەی خەڵک لێ کۆبووەتەوە هێزەکانی پۆلیسی راپەرین گەیشتوونەتە ناو بازاڕ و ڕزگاریان کردووە.

پۆلیسی راپەرین داواش لە هاووڵاتیان دەکات کە ڕەچاوی باری دەروونیی ئەو جۆرە کەسانە بکەن و بەچاوی ڕێزەوە سەیریان بکەن کە لەناو کۆمەڵگا بە بەخشراو ناودەرێن.