هەر دوو کتێبی شار و ئیستاتیکای سمکۆ محەمەد چاپ و بڵاو کرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەر دوو کتێبی شار و ئیستاتیکای سمکۆ محەمەد چاپ و بڵاو کرایەوە

 

هەر دوو کتێبی شار و ئیستاتیکا لە نووسینی سمکۆ محەمەد چاپ و بڵاوکرایەوە و ئێستا لە زۆربەی کتێبخانەکان بەردەستە.

کتێبی شاڕ بریتییە لە خوێندنەوە بۆ چەمکی شار و بونیاد و مۆدێرنێتە و ململانێی گوند و شارنشین و سەرەتای دەسەڵاتگرتن و تایبەتمەندێتی دیمۆگرافیا و ژیان لە ئاسۆییەوە بۆ ستوونی و بیایانی چڕ و نامۆبوونی تاک لە شاردا و معالیم یان ئەدگارەکانی شار وەکو پێناسە و بزواندنی عەقڵ و یۆتۆپیا و خەیاڵ و... هتد.

هەروەها کتێبی ئیستاتیکا بریتییە لە خوێندنەوەی چەمکی ئیستاتیکا و هەروەها موناقەشەی ئیستاتیکای سیاسی و ململانێی ئەدەب و هونەر و زمانی ئیستاتیکی و لەدایکبوونی فالسەفە و وەهمی بینین و ئاین و ئیستاتیکا و فانتازیای ئایدیایی و چێژی هونەری.

ئەم دوو کتێبە بە قەبارەی مام ناوەندی چاپکراون و لە 240 لاپەڕە پێکهاتوون، دەزگای مەم و زین چاپ و بڵاویکردوونەتەوە و لە زۆربەی کتێبخانەکان دەست دەکەون.

جێی باسە تا ئێستا سمکۆ محەمەد 20 کتێبی لەبارەی ئەدەب و هزر و سیاسەتەوە بەچاپگەیاندووە.