چەمچەماڵ.. کەسێک لە ئاودا خنکا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

چەمچەماڵ.. کەسێک لە ئاودا خنکا

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە گەنجێکی پیشە مامۆستا لەنێو بەنداوی ئەحمەد لەوەن لە سنووری قەزای چەمچەماڵ خنکا.

شەریف رەحیم، گوتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمێک گەیەندرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە بە گوتەی کەسوکارەکەی لە ئاوی بەنداوی گوندی (ئەحمەد لەوەن)ی سەر بە ناحیەی سەنگاو خنکاوە".

راشیگەیاند: " ئەو کەسە تەمەنی (٢٨) ساڵ و پیشەی مامۆستا بووە و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ بووە، تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانی یەکەی فریاکەوتنی خێرا (١٢٢) رەوانەی پزیشکی دادیی کراوە لە سلێمانی و پاش توێکاری و پشکنین بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە".