باڵوێزی عێراق لە چین: لەم هەفتەیەدا 500 هەزار پێکوتەی چینی دەگاتە بەغدا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

باڵوێزی عێراق لە چین: لەم هەفتەیەدا 500 هەزار پێکوتەی چینی دەگاتە بەغدا

باڵوێزی عێراق لە کۆماری میللیی چین رایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا 500 هەزار پێکوتەی کۆرۆنا دەگاتە بەغدا.

شۆڕش خالید سەعید، باڵوێزی عێراق لە چین لە راگەیەندراوێکدا، رایگەیاندووە: رۆژی پێنجشەممە 3-6-2021 بڕی 500 هەزار پێکوتەی سینۆفارمی چینی، دەگاتە بەغدا

شۆڕش خالید سەعید هەروەها رایگەیاندووە: گەیشتنی ئەو 500 هەزار پێکوتەیە لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق و کۆمپانیای سینۆفارمە، کە بەپێی رێککەوتنەکە، سینۆفارم بە چەند کاروانێک، بڕی دوو ملیۆن پێکەت دەنێرێتە عێراق.