گۆڤاری (ئاوزین) تایبەت بە ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان بڵاو دەکرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گۆڤاری (ئاوزین) تایبەت بە ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان بڵاو دەکرێتەوە

تایبەتنامەی "ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان‌"ی گۆڤاری فەرهەنگی و ئەدەبیی (ئاوزین) لە لایەن زانکۆی کوردستانەوە لە سنە لە داهاتوویەکی نزیکدا چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

ئاوزین، لە لایەن کۆمەڵێک نووسەر و پسپۆڕی تایبەت بە ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کوردەوە سەرپەرستی دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت وەک سەرچاوە و ڕۆچنەیەکی گرنگ هەوڵی پڕکردنەوەی بۆشایی ئەدەبی منداڵانی کوردستان بدات.

ئەم گۆڤارە کە یەکەم ژمارەیە، هاوکات یەکەمین هەوڵی ڕەخنەییانەی تایبەت بە ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کوردە لە چوارچێوەی گۆڤاردا، کە کۆمەڵێک پرس و بابەتی تایبەت بە ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کوردی لەخۆ گرتووە.

پێڕستی وتارەکانی تایبەت‌نامەی ئاوزین بریتین لە:

- ئەوپەڕچیرۆک، بیری ڕەخنەکارانە و پێکهاتەی دەروونناسانەی منداڵ/یاقووب خزری.

- بازنەی چوار سووچ، کایە لە سێبەری سامناکی سیاسەتدا/ وتووێژ لەگەڵ سوورەیا قزەڵ ئەیاغ؛ وەرگێڕانی سەعید دەیهیم.

- فەلسەفەی پەروەردە چییە/ ئەحمەد شەبانی.

- گرینگی ڕەخنە لە ئەدەبی منداڵاندا/ ڕۆستەم خامووش.

- چۆن بۆ منداڵان بنووسین/ ئەمین محەمەد.

- بنەماکانی فەرهەنگ‌نووسی و پێگەی فەرهەنگی وشەی منداڵان لە زمانی کوردیدا/ ئیدریس ناری‌زادە.

- فۆلکلۆری کوردی و ئەدەبی منداڵانی کورد/ زیاد ڕەشاد قادر.

- لە پێناو بەرەوپێشچوونی ئەدەبی منداڵان/ عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی.

- نگاهی بە داستان فولکلور "مەلووچک زەردە" با توجە بە فرم و محتوای آن/ زانا قەزوینە.

- گرینگایەتیی نووسین بۆ منداڵان بە شێوازی بڕێڵ/ سۆزی مۆفاق غەفوور.

- پەیمانی جنۆکەیی/ کامیل کیان‌پوور و فاتێح سڵێمانی.

- لێکدانەوەی چیرۆکی سیندرێلا بە جەخت لەسەر گێڕانەوە کوردییەکان/ ئوسامە بووتیمار