ئەمریكا... ٢٢ كەس لە ڕووداوێكی تەقەكردن بوونە قوربانی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمریكا... ٢٢ كەس لە ڕووداوێكی تەقەكردن بوونە قوربانی

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریكا، دوو كەس كوژران و ٢٠ كەسیش بریندار بوون.

ژێدەرێكی پۆلیسی ئەمریكی ئاشكرای كرد لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لەلایەن سێ كەسەوە، دوو كەس كوژران و ٢٠ كەسیش بریندار بوون.

ئەلفرێدۆ رامێرێز سەرۆكی پۆلیسی مەیامی ئاماژەی بەوەدا كە سێ كەس لە ئۆتۆمبێلك دابەزیون، بە كلاشینكۆف و دەمانچەوە كەوتوونەتە تەقەكردن لە كۆمەڵێك خەڵك كە بۆ ئاهەنگێكی مۆسیقی كۆبووبوونەوە.

بەگوتەی پۆلیس، تەقەكەرەكان بە شێوەیەكی هەرەمەكی تەقەیان بەناو خەڵكدا كردووە.

جێی باسە بەر لە دوو هەفتەش، لە ڕووداوێكی تری تەقەكردندا بەلایەنی كەمەوە پێنج كەس لە مۆڵێكی فلۆریدا بریندار بوون.