كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بوومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگایەکی ئێرانی هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەی "شوقان"ی سەر بە پارێزگای خۆراسانی باکووری هەژاند.

بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی ئێران کاتژمێر ١:٤٧ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی٥ی٢٠٢١ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٧ بە پلەی ڕیختەر ناوچەی شوقانی سەر بە پارێزگای خۆراسانی باکووری ئێرانی هەژاندووە.

بەپێی زانیارییەکان بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتریی زەوی ڕووی داوە.

لەبارەی زیانە گیانی و داراییەکانی ئەو بوومەلەرزەیە، هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.

بەرەبەیانی دوێنێ شەممەش دوو بوومەلەرزە سێ پارێزگای فارس، بووشێهر و کهگیلوویە و بوویر ئەحمەدیان لە باشووری ئێران هەژاند.