کیم جۆنگ ئون بەهۆی میمۆرییەوە کەسێک گوللەباران دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کیم جۆنگ ئون بەهۆی میمۆرییەوە کەسێک گوللەباران دەکات

رژێمی کۆریای باکوور، کە کیم جۆنگ ئون بەشێوەیەکی دیکتاتۆرییانە حوکمڕانی دەکات، کەسێک بەهۆی فرۆشتنی میمۆرییەوە گوللەباران دەکات.

بەپێی زانیارییەکان، کەسێک بەناوی (لی)، کە ئەندازیار بووە، میمۆریی و سی دی فیلم و گۆرانیی کۆریای باشووری فرۆشتووە، کە نرخەکانیان لەنێوان پێنج تا 12 دۆلار بووە.

بەپێی یاسای نوێی کۆریای باکوور، فرۆشتنی بەرهەمە میوزیکی و هونەرییەکانی کۆریای باشوور تاوانە و سزاکەی گوللەبارانکردنە، لە کاتێکدا پێشتر کەسەکە دەنێردرایە سەربازگەکان بۆ دووبارە بونیادنانەوەی لە رووی ئایدۆلۆجییەوە.

لی لە هەرێمی گانگوون لە نزیک سنوورەکانی کۆریای باشوور لەبەردەم 500 کەسدا، گوللەباران کراوە.