گەشتوگوزاری دهۆک: ئه‌مساڵ زیاتر له‌ 100 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی دهۆكیان كردووه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گەشتوگوزاری دهۆک: ئه‌مساڵ زیاتر له‌ 100 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی دهۆكیان كردووه‌

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگای دهۆک ئاشکری کرد ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر گه‌شتیار له‌ ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە سه‌ردانی شوێنه‌ گه‌شتوگوزارییه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆكیان كردووه‌.

رێوار محه‌مه‌د ڕه‌شید، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزاری پارێزگای دهۆك به‌ (باسنیوز) ڕاگه‌یاند: "ماوه‌ی دوو رۆژه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار سه‌ردانی شوێنه‌ گه‌شتوگوزارییه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك و قه‌زا و ناحیه‌كانیان كردووه"‌.

گوتیشی: "له ‌سه‌ره‌تای ئەمساڵه‌وه‌ تا ئێستا سه‌ره‌ڕای بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكاره‌كانی خۆ پارێزی، زیاتر له‌ 100 هه‌زار گه‌شتیاری بیانی و ناوخۆیی سه‌ردانی شوێنه‌ گوزارییه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆكیان كردووه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "له‌ سنووری پارێزگای دهۆك 900 شوێنی گه‌شتیاری هه‌یه‌ بۆ پێشوازی له‌ میوان و گه‌شتیاران، وه‌ك ئۆتێل و مۆتێل و رێستورانت و كافی نێت و سه‌یرانگە و هاوینەهوار".

سەردانی ئەو ژمارە زۆرە گەشتیارە بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک لە کاتێکدایە کە هەندێ شوێن و ناوچەی گەشتیاری لە سنووری هەردوو قەزای زاخۆ و ئامێدی بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە و شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا خەڵک ناوێرین ڕوویان تێ بکەن و بوونەتە بەربەست لەبەردەم کەرتی گەشتیاری.