عێراق و پاکستان هەوڵ دەدەن ڤیزا لەسەر گەشتیارانی یەکتر هەڵگرن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

عێراق و پاکستان هەوڵ دەدەن ڤیزا لەسەر گەشتیارانی یەکتر هەڵگرن

هەردوو وڵاتی عێراق و پاکستان هەوڵ دەدەن ڤیزا لەسەر گەشتیارانی یەکتر هەڵگرن.

ئەمڕۆ شەممە 29-5-2021، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەخدوم شاه، وەزیری دەرەوەی پاکستان، کۆنگرەیەکەی رۆژنامەوانی ساز کرد.

فوئاد حوسێن رایگەیاند: لەگەڵ مەخدوم شاه گفتوگۆی لەبارەی پەیوەندییەکانی بەغدا و ئیسلامئاباد و چۆنێتیی بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییانە، کردووە.

فوئاد حوسێن هەروەها رایگەیاند: لەگەڵ هاوتا پاکستانییەکەی گفتوگۆی لەبارەی هەڵگرتنی ڤیزا لەلایەن هەردوو حکوومەتی عێراق و پاکستان لەسەر هاووڵاتی و گەشتیارانی بەرامبەر کردووە، بۆ هاندان و زیادکردنی ”گەشتیاریی ئایینی“.

هەروەک وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، شەڕی دژەتیرۆر و کڕین و فرۆشتنی نەوت بەشێکی دیکە بوون لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە.