دانا عه‌بدولجه‌بار، هونه‌رمه‌ندى كورد، ڤیدیۆ كلیپێكى نوێى گۆرانیی خۆى، كه به ناوى (هه‌ولێر)ه، بڵاو كرده‌وه.
دانا عه‌بدولجه‌بار ڤیدیۆ كلیپێكى نوێى گۆرانیی خۆى، له ماڵپه‌ڕى ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو كرده‌وه، خۆى تێكست و ئاوازى گۆرانییه‌كه‌ى داناوه، بڵند سۆرانیش كارى ده‌رهێنانى ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ى بۆ كردووه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده خاوه‌نى چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومى گۆرانییه، به‌رهه‌مه‌كانى بینه‌رێكى به‌رچاویان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌یه.