لە باكووری كوردستان دوو بیرە نەوت دۆزرانەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە باكووری كوردستان دوو بیرە نەوت دۆزرانەوە

لە سنووری دیاربەکری باكووری كوردستان، دوو بیرە نەوتی گەورە دۆزراونەتەوە كە دەتوانێت رۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێت.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیاكانی توركیاوە بڵاو كراونەتەوە، لە سنووری دیاربەکر دوو بیرە نەوت دۆزراوەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بكات، چونكە ئەو دوو بیرە نەوتە لە قۆناغی یەکەمدا توانای هەیە رۆژانە ٤٣ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێت و پاش ماوەیەک ئەو بیرە نەوتانە توانای بەرهەمهێنانی ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوتیان لە ڕۆژێکدا هەیە".

یەكێك لەو كەسانەی لەناوو زەوییەکەی بیرە نەوت دۆزراوەتەوە، خەریكی دوورینەوەی گەنم بووە، دەڵێت: "ئەو دوو بیرە نەوتە لە ناوچەكەی ئێمە و لەسەر زەویی من دۆزراوەتەوە، بۆیە نەوت قەدەری ٨٠ گەڕەكی ناوچەكەمان دەگۆڕێت".

ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) باسی لە دۆزینەوەی ئەو دوو بیرە نەوتە كردووە و وەكوو دەستكەوتێك و مووژدەیەك بۆ گەلی توركیا لێكی داوەتەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بەڕێوەبەرایەتیی (هاوبەشی نەوتی توركیا) لە ناوچەی باتمان بڵاوی كردووەتەوە، لە تەواوی باكووری كوردستان، رۆژانە ٣٧ هەزار و ٥٠٠ بەرمیل نەوت بەرهەم دێت و بە دۆزینەوەی ئەو بیرە نەوتەی ئامەد لە داهاتوودا بەرهەمی رۆژانەی نەوت دەگاتە ٣٠٠ هەزار بەرمیل".

بەپێی زانیارییەکان لە قۆناغی یەكەمدا لەو دوو بیرە نەوتە ٤٣ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنن، پاشان بۆ ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرز دەبێتەوە.

فەسیح ئۆغوورگول، خاوەنی ئەو زەوییەی دوو بیرە نەوتەكەی تێدا دۆزراوەتەوە، كە ٢٢ دۆنم زەوییە، قسەی بۆ ماڵپەڕی (قەرار)ی توركی كردووە و دەڵێت بۆ خۆم هیچ پارەیەكم ناوێت، بەڵام دەبێت گەنجەكانمان بخەنە سەر كار.

ئاماژەی بەوەش کرد: "دۆزینەوەی نەوت لەسەر زەوییەكەم، ئومێدێك بوو بۆ گەنجەكانی ناوچەكەمان تا لە بێكاری رزگاریان ببێت. بۆ خۆم داوای هیچ پارەیەكەم نەكردووە، تەنیا دەمەوێت ناوچەكەمان خزمەت بكرێت و بە پارەی ئەو نەوتە ئاوەدانییەكی باش رووی تێ بكات. لەو زەوییەی كە گەنم و جۆمان تێدا دەدوورییەوە، نەوت هاتووەتە دەرەوە، ئەمەش قەدەری ٨٠ گەڕەكی ناوچەكەمان دەگۆرێت".