ئەمریکا کڕینی نەوت لە عێراق کەمتر دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمریکا کڕینی نەوت لە عێراق کەمتر دەکاتەوە

ئیدارەی وزەی ئەمریکا بڕی هاوردەی نەوت ئاشکرا دەکات و دەردەکەوێت بڕی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە، بۆ هەفتەی دووەم لەسەر یەک، کەم بووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 29-5-2021، ئیدارەی وزەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا، بڕی هاوردەی نەوتی لە وڵاتانەوە بۆ وڵاتەکەی، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، ئاشکرا کردووە.

زانیارییە بڵاوکراوەکانی ئیدارەکە ئاماژە بەوە دەکەن، کە لە هەفتەی رابردوودا، تێکڕای هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا لە هەشت وڵات پێنج ملیۆن و 197 هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە.

هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا:

- سێ ملیۆن و 549 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کەنەدا

- 661 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە مەکسیک

- 519 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە رووسیا

- 277 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سعودیە

- 229 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە ئیکوادۆر

- 184 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە عێراق (هەفتەی رابردوو 199 هەزار بەرمیل بوو و هەفتەی پێشووتریش 235 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بوو)

- 71 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کۆڵۆمبیا

- 29 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە نایجیریا