بوومەلەرزەیەکی بەهێز چەند ناوچەیەکی ئێرانی هەژاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بوومەلەرزەیەکی بەهێز چەند ناوچەیەکی ئێرانی هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بوومەلەرزەیەکی بەهێز سێ پارێزگای بووشێهر، فارس و کهگیلوویە و بوویر ئەحمەدی ئێرانی هەژاند.

بەپێی زانیاریی ناوەند بوومەلەرزەزانیی ئێران کاتژمێر شەش و ٢٤ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی٥ی٢٠٢١ بە کاتی ئێران بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ بە پلەی ڕیختەر ناوچەی "ئیمام حەسەن"ی لە باکووری پارێزگای بووشێهر، هەروەها پارێزگاکانی فارس و کهگیلوویە و بوویر ئەحمەدی ئێرانی هەژاندووە.

بەپێی هەمان سەرچاوە سەنتەری ئەو بوومەلەرزەیە شاری ئیمام حەسەن لە باکووری بووشێهر، هەروەها لە قووڵایی ١٣ کیلۆمەتریی زەوی ڕووی داوە.

بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی ئێران، ئەو بوومەلەرزەیە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە، بەڵام لەناو گوندنشینانی ئەو ناوچانە بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی خەڵک.