"کڕین و فرۆشتنى زێڕ لە بازاڕەکانى کوردستان بۆ نیوە دابەزیوە"
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

"کڕین و فرۆشتنى زێڕ لە بازاڕەکانى کوردستان بۆ نیوە دابەزیوە"

گوتەبێژى سەندیکاى زێرنگەرانى کوردستان رایگەیاند بەهۆى قەیرانى دارایی و بەرزبوونەوەى نرخەکەیەوە، کڕین و فرۆشتنى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان بەرێژەى 50 بۆ 60% کەمى کردووە بەراورد بە ساڵانى رابردوو.

هندرێن وەرتى،بە(باسنیوز)ى راگەیاند:" کڕین و فرۆشتنى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان بەراورد بە ساڵانى رابردوو بەشێوەیەکى زۆر کەمى کردووە، بە جۆرێک ئەو کڕین و فرۆشتنەى ئێستا لە بازاڕەکان رۆژانە بە زێڕەوە دەکرێت، 50 بۆ 60% دابەزیوە، هۆکارەکەشى دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێکى ناوخۆیی و جیهانى".

راشیگەیاند: "بەهۆى قەیرانى دارایی و بڕیارەکەى حکوومەتى عێراق سەبارەت بە ئەوەی کە هەناردە و هاوردەکردنى زێڕ تەنیا لە رێگەى چەند فڕۆکەخانەیەکی عێراق رێگەی پێدەدرێت لەلایەک و بەرزبوونەوەى جیهانى نرخى زێڕ و دابەزینى بەهاى دینارى عێراقى لەلایەکى دیکەوە بوونەتە هۆى بەرزبوونەوەى نرخى زێڕ".

ئاماژەى بەئەوەش کرد: "بەهۆى بەردەوامى بەرزبوونەوەى نرخەکەی و ناجێگریی لە نرخی زێڕدا، هاووڵاتیان زۆر بەکەمى کڕین و فرۆشتن بەزێڕ دەکەن و ئەو هاووڵاتیانەشى کە زێڕەکانیان فرۆشتووە ناتوانن بیکڕنەوە، بەتایبەت لەدواى ساڵى 2018ەوە بازاڕى زێڕ هەڵکشان و داکشانی زۆرى بەخۆیەوە بینیوە".