ئەمڕۆ تەرمی هەژین ساڵح دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمڕۆ تەرمی هەژین ساڵح دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان

لە ڕێگەی چوونی بۆ ئەورووپا لە تورکیا بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەیەنێت، تەرمی هەژین ساڵح سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دەگەڕێتندرێتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.

ئاری جەلال، بە (باسنیوز) ی راگەیاند: "هەژین ساڵح تەمەن (٢٤) ساڵ، گەنجێکی قەزای سەیدسادقە و ئێوارەی سێشەممەی رابردوو لە وڵاتی تورکیا بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا و هاوڕێیەکیشی بریندار بوو، وا بڕیارە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و دەزگای لوتکە ئەرکی گەڕاندنەوەی تەرمەکەی لە ئەستۆ گرتووە".

ئاماژەی بە ئەوەش کرد، کە ناوبراو یەکێک بووە لە قوتابییە یەکەمەکانی زانکۆکەی و بە مەبەستی کۆچکردن بۆ ئەورووپا لە تورکیا بووە.