دووکان.. چەند ڕاوچییەک هێرش دەکەنە سەر کارمەندیکی پۆلیسی دارستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

دووکان.. چەند ڕاوچییەک هێرش دەکەنە سەر کارمەندیکی پۆلیسی دارستان

"ژمارەیەک لە  ڕاوچییە هێرشکارەکان ئەفسەری پۆلیس بوونە"

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو لەلایەن ژمارەیەک راوچییەوە کە لە نێویاندا ئەفسەری پۆلیس هەیە ھێرش کراوەتە سەر کارمەندێکی پۆلیسی دارستان و بەو هۆیەوە زامدار بووە.


عەمید ھێمن کەمەرخان، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "شەوی ڕابردوو لەلایەن ژمارەیەک راوچییەوە ھێرش کراوەتە سەر کارمەندێکمان لەکاتی ئەرکدا، ئەو کەسانە چەند ئەفسەرێکی پۆلیسی ناوخۆ و پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئافرەتان بوونە لەگەڵ چەند ھاووڵاتییەک لە دەریاچەی دووکان بە نایاسایی خەریکی ڕاوکردن بوونە".

روونیشیکردەوە: "کاتژمێر ١٢ی دوێنی شەو کاتێک دوو کارمەندی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خدران کە لە کاتی ئەرکدا بوونە ، چوونە لای ئەو ڕاوچیانە، ئەفسەرەکان و ھاووڵاتییەکانیش دەڵێن بۆ گەشت ھاتووین، بەڵام کاتێک دوو کارمەندەکە کەلوپەلی ڕاوکردن دەبینن و دەیانەوێت دەستی بەسەردا بگرن، ھێرشیان کردووەتە سەریان و کارمەندێکیان بریندار کردووە کە سەری بە نۆ تەقەڵ دووراوەتەوە".

راشیگەیاند: "ساڵانە لەکاتی قەدەغەی ڕاوی ماسی چەندین ھاووڵاتی بە نایاسایی ڕاو دەکەن و لە لەنێویشیاندا چەندین بەرپرس و ئەفسەر ھەن، لەسەر ئەم ڕووداوەش جگە لە ڕێککارە یاساییەکان بەرامبەر تاوانباران، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان و وەزارەتی ناوخۆ لێپرسینەوە لەگەڵ ئەفسەرەکان بکەن".