ماکرۆن دان بە تاوانێکی پێشووی وڵاتەکەی دەنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ماکرۆن دان بە تاوانێکی پێشووی وڵاتەکەی دەنێت

سەرکۆماری فەرەنسا دان بە تاوانێکی پێشووی وڵاتەکەی لە وڵاتێکی ئەفریقیا، دەنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 275-2021، ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرکۆماری فەرەنسا لە وڵاتی رواندا لە رێوڕەسمێکدا لە یادگاری کۆمەڵکوژیی 1994دا، رایگەیاندووە: ”هاتوومەتە رواندا بۆ ئەوەی دان بە بەرپرسیارێتیی خۆمان لەو کۆمەڵکوژییە بنێم“.

ئیمانوێڵ ماکرۆن هەروەها رایگەیاندووە: لەکاتی کارەساتەکەدا، فەرەنسا پاڵپشتیی رژێمی بکوژی رواندای دەکرد، کە تاوانێکی گەورەی ئەنجام دا.

لە رۆژی 7-4-1994 تا ناوەڕاستی مانگی 7ـی هەمان ساڵ، گرووپە توندڕەوەکانی هۆتۆ لە رواندا کۆمەڵکوژیی کەمینەیەکی وڵاتەکەیان بە ناوی توتسی، کرد و لە ئەنجامدا 800 هەزار ژن و پیاوی توتسییان کوشت.

کۆمەڵکوژیی توتسییەکان، کە تێیدا 75%یان کوژران، لەلایەن گرووپەکانی هۆتۆ بە پشتگیریی حکوومەتی کاتیی ئەوکاتی رواندا و فەرەنسا، ئەنجام درا.

رواندا وڵاتێکی ئەفریقییە و کەوتووەتە باشووری رۆژهەڵاتی ئەو کیشوەرە. بەپێی زانیارییەکانی ویکیپێدیا، ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە زیاتر لە 12 ملیۆن کەسە.