ڕیاڵ مه‌درید ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى زیدانى قبووڵ كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕیاڵ مه‌درید ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى زیدانى قبووڵ كرد

ده‌سته‌ى كارگێڕیی یانه‌ى ڕیاڵ مه‌دریدى ئیسپانى، به‌ فه‌رمى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌وه‌ى زینه‌دین زیدان، ڕاهینه‌رى یانه‌كه‌ى قبووڵ كرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27/5/2021، میدیا جیهانییه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ ده‌سته‌ى كارگێڕیی یانه‌ى ڕیاڵ مه‌دریدى ئیسپانى، به‌ فه‌رمى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌وه‌ى زینه‌دین زیدانى قبووڵ كرد، كه‌ شه‌وى ڕابردوو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌شى یانه‌كه‌ كردبوو.

بڕیار وایه هه‌ر ئەمڕۆ، زیدان بە فەرمی لە پرێس كۆنفرانسێكدا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی بە میدیاكان ڕابگەیەنێت.

زیدان وه‌ك ڕاهێنه‌رى ڕیاڵ مه‌درید چه‌ندین ناسناو و جامى به‌ده‌ست هێناوه‌، به‌ یه‌كێك له‌ ڕاهێنه‌ره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانى یانه‌كه‌ داده‌نرێت و به‌ (دڵى ڕیاڵ مه‌درید) وه‌سف ده‌كرێت.