جی ئەی سی مۆتۆر یەکەمین پێشانگای خۆی لە ھەولێر دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

جی ئەی سی مۆتۆر یەکەمین پێشانگای خۆی لە ھەولێر دەکاتەوە

جی ئەی سی مۆتۆر یەکەمین پێشانگای خۆی له‌ژێر دروشمى (ئێستا كاتى گۆڕانه‌) لە ھەولێر كرده‌وه‌.

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 26/5/2021، ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى یەکەمین پێشانگای جى ئه‌ى سی مۆتۆر لە ھەولێر، بە ئامادەبوونی ئانۆ جه‌وھه‌ر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و محه‌مه‌د خالید عه‌لیان، کارگێڕی دەستەی بەرێوەبردنی کۆمپانیای قودرە عه‌ربییە، ھەروەھا بە ئامادەبوونی کەسایەتیی بازرگان و کەسایەتییە دیارەکانی کوردستان و چەندین میدیای جیاواز لە ھەولێرى پایتەختی هه‌رێمى کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو.

کردنەوەی یەکەمین پێشانگا لە ھەولێر کە ھاوکاتە لەگەڵ نوێکردنەوەی دروشم و ستانداردە تازەکەی کە ئەمرۆ ڕادەگەیەنرێت و کۆمپانیای جی ئەی سی بە ستراتیژییه‌كى نوێ خۆی بۆ داھاتوو ئامادە دەکات.

بەم بۆنەیەوە كۆمپانیاكه‌ ده‌یه‌وێ بەھا و ستراتیژیی نوێ براندەکە نیشان بدەن، کە دەبن بە هۆکاری دەستپێشخەریکردنی گەیشتن بە ئامانج.

كۆمپانیاكه‌ له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌: "جی ئەی سی بەردەوامە لە داھێنان و دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە بچووکترین وردەکاری بۆ گەورەترین، بە پشتگیریکردنی کەسانی بەتوانا و داھێنەر و خاوەن شارەزایی زۆر لە بواری ئۆتۆمبێل، بە دیزاین و مۆدێلی جیاواز لەگەل بەکارھێنانی باشترین پێداویستییەکانی ئۆتۆمبێل".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: "ئێمە متمانە بنیات دەنێین بە پێشکەشکردنی باشترین کوالێتی و باشترین بەرھەم و ناوازەترین خزمەتگوزاری، ئێمە زۆر سەرکەوتوو بووین لە کردنەوەی براندەکانمان لە ھەموو جیھان بۆ نموونە لە چیلی ٧ لقمان ھەیە وە لە سعوودیه‌ زیاتر لە ١٠ ھەزار ئۆتۆمبێلمان فرۆشتووە لە ساڵی ٢٠٢٠دت، کە ئەمە نموونەیەکی زیندووە بۆ ئەوەی جێی متمانەی خەڵک بین".

باس له‌وه‌ش كراوه‌: "جی ئەی سی لە ئاستێکی بەرزدایە کە تازە پێیگەیشتووە، ئێستا خۆی وا دەبینێت نەک تەنها وەک و کۆمپانیایەکی درووستکردنی ئۆتۆمبێل، بەڵکوو نموونەیەکی بەهێزی پیشەسازیی کارامەیە، بۆیە لە جیاتی ڕاوەستان لە گۆشەیەکی سنووردار و چاوەڕێکردن بۆ ئایندە، جی ئەی سی توانستی خۆی ئاراستەی کاری قوڕس دەکات بۆ دروستکردنی ئایندە، بە دانانی دروشمی (ئێستا کاتی گۆڕانە) وەکوو گەرەنتییەک بۆ جووڵە بازرگانییەکەی، هەروەها قودرە عه‌ربییە دابەشکەری (وکیل) بازرگانی بۆ جی ئەی سی مۆتۆر، ئەمە بە ئەنجامی كارى ماندوو و بەردەوامیی سەرکەوتنی کارمەندی خۆماڵی و نێودەوڵەتیی خۆی دەبینێت".