كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

چەکی پارەی جووتیارانی هەولێر دابەش دەکرێت

چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر گەیشتووە و دابەش دەکرێت.

سەعید عومەر، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر رایگەیاندووە: پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر بۆ ساڵی 2020 زیاتر لە 11 ملیار دینار بوو و حکومەتی عێراق چەکی پارەکەی ناردووە.

سەعید عومەر هەورەها رایگەیاندووە: ”لە چەند رۆژی داهاتوودا“ دەست بە دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی ساڵی 2020ـی جووتیارانی هەولێر دەکرێت و ”هەوڵدەدەین پێش ئەوەی دەست بە وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بکرێت، پارەکە دابەش بکەین“.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا، کە بۆ کەناڵی (کوردستان 24 داویەتی، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر رایگەیاندووە: بە دابەشکردنی ئەو 11 ملیار دینارە، کۆتایی بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەولێر بۆ گەنمی ساڵی 2020، دێت.

پێشتر نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی  کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو: "وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕی 11 ملیار و 907 ملیۆن دیناری پارەی جووتیارانی هەولێری بە چەک، ناردووە.