كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هیومان رایتس وۆچ لەبارەی ژن و منداڵە داعشەکان داوایەک ئاراستەی وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا دەکات

رێکخراوی چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ)، کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، داوایەک لەبارەی ژن و منداڵی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە کەمپێکی رۆژئاوای کوردستان، ئاراستەی وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا دەکات.

رێکخراوی چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە: پەیامیان بۆ حکوومەتی وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا (سوید، نەرویج، فینلەندا و دانیمارک) ناردووە و داوایان کردووە ئەو ژن و منداڵانە بگەڕێننەوە وڵاتەکانیان، کە لە کەمپی هۆل لە حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، دەست بەسەر کراون.

هەروەک رێکخراوەکە رایگەیاندووە، 164 هاووڵاتیی ئەو چوار وڵاتە لە کەمپی هۆل دەست بەسەر کراون، کە 114یان منداڵن و تەمەنیان لە خوارووی شەش ساڵییە و 50شیان ژنن.

کەمپی هۆل لە گوندەوارەکانی حەسەکە دروست کراوە و تێیدا نزیکەی 60 هەزار ژن و منداڵی چەکدارانی داعش دەست بەسەر کراون، هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) سەرپەرشتی و ئیدارەی کەمپەکە دەکەن.