داوای قەدەغەکردنی شەڕەسەگ دەکرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

داوای قەدەغەکردنی شەڕەسەگ دەکرێ

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، دیارەدەی شەڕەسەگ لە سنووری پشدەر و بتوێن رۆژ بە رۆژ لە زیادبوونە و بۆ ئەو مەبەستەش لە رێگای ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییەوە داوای قەدەغەکردنی ئەو دیاردەیەمان کردووە.

کاسترۆ مەعروف، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "دەڤەری راپەرین بە دەڤەرێکی ئاژەڵدۆست ناسراوە، بەڵام بەداخەوە دیاردەی شەڕەسەگ لە سنوورەکە سەری ھەڵداوە و رۆژ بە رۆژ ئەو دیاردەیە زیاد دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە لە رێگای ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییەوە داوای قەدەغەکردنی دیاردەی شەڕەسەگ دەکەین و سەرکۆنەی ئەو دیاردەیە دەکەین و بە کارێکی ناشارستانی ناوی دەبەین، چونکە گرنگە مرۆڤ ئاژەڵدۆست بێت نەک چێژ لە ئازاردانی ئاژەڵەکان ببینێت بەتایبەت سەگ کە ئاژەڵێکی بە وەفایە و دەڤەرەکەی ئێمە تا ئەو کاتە زۆر سوودیان لەو ئاژەڵە وەرگرتووە".

گوشتی: "ئێستا رۆژانە سەگ لە ناوچەکانی دیکەی کوردستانەوە دەھێندرێتە دەڤەری راپەرین و شەرە سەگی پێدەکرێت و کە ئەمە خەریکە دەبێت بە دیاردەیەکی ناشرین و تەواو نیگەرانی کردووین".

راشیگەیاند: "لە سنوورەکەی ئێمە بەرێوەبەرایەتی و فەرمانگەی تایبەتمەند ھەن کە پێویست بوو بەر لە ئێمە ئەو کارەیان بکردایە و رێگریان لەو کارە کردبا، ئێستاش ئێمە چاوەرێی وەڵامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانین کە بەتەواوی ئەو دیاردەیە بنەبڕ بکەن".