ئێران بە مەرج ئامادەیە ڤیزا لەسەر هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵبگرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئێران بە مەرج ئامادەیە ڤیزا لەسەر هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵبگرێت

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دیپلۆماسیەتی ئابووری رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بە مەرج ڤیزا لەسەر گەشتیارانی عێراق  (بە هەرێمی کوردستانیشەوە)، هەڵدەگرێت.

سەید رەسوڵ موهاجیر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دیپلۆماسیەتی ئابووری لە دیدارێکیدا لەگەڵ پیاونی خاوەنکاری ئێرانی وعێراقی، لە بەغدا، رایگەیاندووە: حکوومەتی وڵاتەکەی ئامادەیی نیشان داوە بۆ هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر گەشتیارانی عێراق.

سەید رەسوڵ موهاجیر ئاماژەی بە مەرجی وڵاتەکەی بۆ هەڵگرتنی ڤیزا کردووە و رایگەیاندووە، هەر کاتێک حکوومەتی عێراق ڤیزای لەسەر هاووڵاتی و گەشتیارانی ئێران هەڵگرت، ئەوا ئێرانیش بە هەمان شێوە ڤیزا لەسەر هاووڵاتی و گەشتیارانی عێراق هەڵدەگرێت.

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دیپلۆماسیەتی ئابووری هەروەها رایگەیاندووە: ”ئێمە ئێستا چاوەڕێی وەڵامی حکوومەتی عێراقین“ و ئەگەر عێراق ئامادە بوو ڤیزا هەڵبگرێت، ئەوا گەشتیارانی هەردوو وڵات دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی وڵاتی یەکتر بکەن.