کاریگەریی دڵەکوتە لەسەر جەستە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کاریگەریی دڵەکوتە لەسەر جەستە

 

فشاری دەروونی و دڵەکوتە ئەو حاڵەتە ناخۆشەیەن، کە زۆربەی مرۆڤەکان لە ژیاندا بە هۆکاری جۆرواجۆر هەستیان پێ کردووە، ئەگەر لە حاڵەتی ئاسایی دەربچێ، واتە مرۆڤێک هەمیشە ئەم حاڵەتە ناخۆشەی هەبێ و بەردەوام هەست بە دڵەکوتە بکات، لە زۆر رووەوە تووشی کێشە دەبێت و تەندروستیشی تێک دەچێت.

لەمەڕ ئەم حاڵەتە دەروونییە، دەروونناسان لە پێگەی فەرمیی خۆیان (تەندروستی بۆ دەروون) جەخت دەکەنەوە، ئەو مرۆڤانەی هەمیشە تووشی ترس دەبن و دڵەکوتە دەبێتە بەشێک لە ژیانیان، بابەتەکان لە یادەوەرییاندا نامێنێت و فەرامۆشی دەکەن، هەروەها تووشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێنیش دەبن و تەندروستییان تێک دەچێت.

ئەم کەسانە کێشی جەستەیان بەخێرایی زۆر دەبێت و تووشی پشووتەنگی دەبن. لەڕاستیدا فشاری دەروونی کاریگەریی نەرێنی لەسەر سیستمی بەرگریش هەیە و بەرامبەر نەخۆشییەکان لاوازی دەکات.

لەکۆتاییدا، دڵەکوتەی بەردەوام کاریگەریشی لەسەر پێست هەیە و تووشی پیریی پێشوەختەی دەکات و لە تەمەنی گەنجیدا چرچ و لۆچەکان بەسەر پێستەوە دیار دەکەون.