چركه‌ساتى ڕووداوێكى سه‌ختى هاتوچۆ له‌ هه‌ولێر
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چركه‌ساتى ڕووداوێكى سه‌ختى هاتوچۆ له‌ هه‌ولێر

شه‌وى ڕابردوو 24/5/2021، له‌ شه‌قامى 20 مه‌تریی گه‌ڕه‌كى (هه‌ڤاڵان)ى هه‌ولێر، به‌هۆى پێكدادانێك له‌نێوان ماتۆرسكیلێك و تۆیۆتایه‌كى مێكزه‌مین، شۆفێرى ماتۆرسكیله‌كه‌ گیانى له‌ده‌ست دا و سه‌رنشینه‌كه‌ش به‌ سه‌ختى بریندار بوو.

فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ڤیدیۆكه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "هۆکاری کەوتنەوەی ڕووداوەکە، هەوڵی تێپەڕاندنی هەڵەی مێکزەمین بوو لە ئۆتۆمبێلێکی پێش خۆى، بێ لەبەرچاوگرتنی سایدی بەرامبەر".