چەند کارمەندێکی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی دەستگیرکران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

چەند کارمەندێکی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی دەستگیرکران

بەهۆی بەکارهێنانی هێز بەرامبەر بە تۆمەتباران، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڕیاری دەستگیرکردنی چەند کارمەندێکی پۆلیسی فریاکەوتنی دا.

لە راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانیدا ئاماژە بە ئەوە دراوە کە لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چەند کارمەندێکی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ڕاگیران.

ئەوەش خراوەتە روو کە دوای ئەوەی لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتبار لەگەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی چەند کارمەندێکی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن بەشێوەیەکی نەشیاو و دوور لە رێزگرتن لەبنەماکانی مافی مرۆڤ ھێزی خۆیان بەرامبەر تۆمەتباران بەکارھێنا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستبەجێ فەرمانی کرد ئەو کارمەندانەی پۆلیس دەستگیربکرێن و فەرمانی کرد بەپێکھێنانی ئەنجومەنی لێکۆلینەوە لەسەریان.
ئاماژە بە ئەوەش دراوە کە ئێستا کارمەندەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.