دووکان.. ژمارەیەک راوچیی ماسی دەستگیر کران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

دووکان.. ژمارەیەک راوچیی ماسی دەستگیر کران

قایمقامییەتی قەزای دووکان رایدەگەیەنێت، لە سێ چالاکی جیاوازدا پاش گەران و پشکنینی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دووکان (١٠) راوچی لە دووکان دەستگیر کران.


سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دووکان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لە سێ چالاکی جیاوزدا بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دووکان و بنکەکانی بنگرد و خدران توانرا (١٠) ڕاوچی لەسەر دەریاچەی دووکان دەستگیر بکرێن، ھەروەھا دەستگیرا بەسەر (٢١) تۆڕی ماسی و دوو کەڵەک و بەلەمێکدا کە بۆ راوکردن بەکاریان ھێنابوو".

گوتیشی: "لە لایەن مەفرەزەکانەوە توانرا چەندین ماسی زیندوو لە تۆڕی ڕاوچیان بکرێنەوە و بخرێنەوە ئاوی دەریاچەی دووکان و دواتر پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران رێکخرا".