كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

كتێبی ئێستاتیكای تاریكی چاپ و بڵاو كرایەوە

كتێبی (ئێستاتیكای تاریكی) كە کتێبێکی ڕەخنە و توێژینەوەیە و تایبەتە بە بواری هونەری شانۆ و لە نووسینی حەمەسوار عەزیز، بە ئەژماری هەزار دانە چاپ و بڵاو كرایەوە.

حەمەسوار عەزیز  نووسەری كتێبی ئێستاتیكای تاریكی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: كتێبی ئێستاتیكای تاریكی كتێبێكی شانۆییە و تایبەتە بە ڕخنە و توێژینەوەی شانۆ، کە كۆمەڵێك بابەت و تاری لەخۆ گرتووە کە سەرجەمیان  36 وتارن و هەر یەكەیان باس لە شانۆیەك لە شارەكانی هەولێر، دهۆك، سلێمانی، هەڵەبجە، كەركوك و كفری دەکات".

ئەو نووسەرە راشی گەیاند: "كتیبەكە لە دوو بەش پێك دێت کە بەشێكیان 36 وتاری تایبەت بە شانۆیە و بەشەكەی دیکەش بابەتی تیۆرییە كە لەسەر كۆمەڵێك چەمك و پرس لەنێو شانۆدا باسیان لێوە كراوە"

حەمەسوار عەزیز گوتیشی: "ئەم كتێببە دیزانی بەرگ و ناوەوەی لە لایەن "محەمەد جەبار"ەوە بۆ كراوە و ژمارە سپاردنی 365ی کتێبخانە گشتییەکانی هەرێمی کوردستانی پێ دراوە و بە هاوكاریی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان/ لقی هەولێر لە 550 لاپەڕە و بە قەبارەی گەورە چاپ کراوە".