چەند دیمەنێكی زێی بچووك لە پردێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چەند دیمەنێكی زێی بچووك لە پردێ

ئاوی زێی بچووك، بە ناوەندی ناحیەی (پردێ)ی سەر بە قەزای دووبز لە سنووری پارێزگای كەركووكدا تێدەپەڕێت.

وێڕای ئەوەی دیمەنێكی جوانی بە سروشتی ناحیەكە بەخشیوە، هاوکات كەناری ئاوەكە بووەتە سەیرانگەیەكی خۆڕسك بۆ دانیشتوانی ناوچەكە.

هاوكات ئاوی زێی بچووك دەوری باشی بۆ سامانی ماسی لە سنوورەکە هەیە  و بەشێك لە هاووڵاتییان لەو ڕێگایەوە بژیویان دابین دەکەن، هەروەها ئاوەكە بووەتە سەرچاوەی سەرەكی بۆ ئاودێریی كشتوكاڵی ناوچەكە بەتایبەت وای كردووە لە هەر چوار وەرزی ساڵدا سەوزەمەنی لە پردێ نەبڕێت.