تەندروستیی جیهانی: ژمارەی مردوان بە کۆرۆنا سێ ئەوەندەی ژمارەی راگەیاندراوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەندروستیی جیهانی: ژمارەی مردوان بە کۆرۆنا سێ ئەوەندەی ژمارەی راگەیاندراوە

 رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رای گەیاند، ژمارەی مردوان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌، دوو تا سێ جار زیاترە لەو ژمارەیەی بە فەرمی راگەیاندراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، رێکخراوەکە لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە ئامارەکانی تەندروستیی جیهانی دەری خستووە، لە ساڵی 2020دا پەتای کۆرۆنا، راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، بووەتە هۆی مردنی سێ ملیۆن کەس، لەکاتێکدا، کە ژمارە فەرمییە تۆمارکاوەکان یەک ملیۆن و 800 هەزار مردوو ڕاگه‌یاندراوه‌.

سەمیرە ئەسما، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا روونی کردەوە: ”ئەو دەرئەنجامە یەکانگیرە لەگەڵ هەموو ئەو مەزەندانەی دەکرێن و پێیان وایە، تێکڕای ژمارەی ئەوانەی بە پەتای کۆرۆنا مردوون، دوو یان سێ جار زیاترە لەو ژمارەیەی بە فەرمی راگەیاندراوە“.

ئەسما ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ”بەپێی سەرژمێرییەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، پەتای کۆرۆنا لەوەتەی دەرکەوتووە تا ئێستا، بووەتە هۆی مردنی شەش تا هەشت ملیۆن کەس، بەشێوەی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ“.

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، جەختیشی کردەوە: ”پەتای کۆرۆنا هەڕەشە و مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر تەندروستی و خۆشگوزەرانیی گەلان لە سەرانسەری جیهاندا“.