چەمچەماڵ.. ژمارەیەک ڕاوچی دەستگیر کران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

چەمچەماڵ.. ژمارەیەک ڕاوچی دەستگیر کران

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند ئەمرۆ یەکشەممە لە سنووری چەمچەماڵ دوو راوچی لە وەرزی قەدەغەی راوەماسیدا دەستگیر کران.


عەمید ھێمن کەمەرخان، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمرۆ مەفرەزەکانمان لە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی چەمچەماڵ لە کاتی گەڕان و پشکنینی سنوورەکە توانیان لە سەر (چەمی باسەڕە) لە سنووری گوندی (کانی مامە) لە ناحیەی شۆڕش دوو ڕاوچی دەستگیر بکەن کە لە وەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسی ڕاوی ماسییان کردبوو، هەروەها دەستگیرا بەسەر سێ تۆڕ و ژمارەیەک ماسی ڕاوکراو ".

راشیگەیاند: "ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێککاری یاسایی".